Features & Capabilities

ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ -Reberi to

پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی هەڵژاردن و بەراوردکردنی بزنز و مارکێتەکانی کوردستان و عێراق ، ڕێبەری تۆ بەرهەمەکانی لە ڕێگای میدیای بینراو و بیستراو و بەشێوازی دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی پێشکەش دەکات.

ستراتیجی کارکردن پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و ‌بۆشاییه‌ لە بازاڕی کاری عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە كه‌ پڕبكاته‌وه‌ و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری دەربارەی بزنز و بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه‌کانی بگه‌نه‌ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی ڕێبەری كوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه‌ تا ئێستا بزنزەکان له‌ كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌ و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه‌ چه‌نده‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.

بۆ پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له‌ فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.

بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه‌ و گه‌یشتن به‌و ژماره‌ فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه‌ له‌ ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و هه‌میشه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌.

جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.

بنه‌ماكانی كاركردن لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته‌ مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه‌، پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ به‌ ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.

پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه ‌و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه ‌و پڕۆفیشناڵانه‌ ده‌ڕوانێته‌ هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت.

پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.

User Growth & Download Statistics

App
By:
kara bahaalddin
Version:
1.0.22 Last updated: 2026-03-28
Version code:
882468397
Creation date:
2024-05-31
Compatible devices:
Size:
22.44MB
URLs:
Website ,Privacy policy
Full description:
See detailed description
Source:
Apple Apps Store
Data ingested on:
2026-06-06
Compare stats and ranking:

Contact the developer

Chrome-Stats does not own this Apple app. Please use these information below to contact the Apple app developer.
Developed by:
kara bahaalddin
Apple Apps Store
https://apps.apple.com/us/app/reberi-to/id6502561219
Website:
https://reberito.com/

Best Reberi To Alternatives

Here are some Apple apps that are similar to Reberi To: