Features & Capabilities

کتێبیار چییە ؟ کتێبیار پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریە کاردەکات بۆ بە کلتورکردن و ئاسان کردنی خوێندنەوە ، بە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی پوختەی هەزاران کتێبی بەسوود لە پڕفرۆشترین کتێبە جیهانیەکان بە شێوازی دەق و دەنگ و بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو ، لەگەڵ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی وەرزی لە کتێبەکان و دابەشکردنی خەڵات بەسەر سەرکەوتواندا و ڕێکخستنی گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ باشترین خوێنەرانی ساڵ، ئەمەش بە مەبەستی باشتر تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی کتێبەکان و وەک هاندانێک بۆ بە کلتورکردنی خوێندنەوە لە کوردستان ، واتە بە پێی خواست و کاتی خۆتان دەتوانن خوێنەر یاخود گوێگری پوختەی تەواوی کتێبەکانی کتێبیار بن .

تایبەتمەندیەکانی کتێبیار چییە؟ بەشداربووانی کۆمەڵگەی کتێبیار دەتوانن سوودمەندبن لە هەموو خزمەتگوزاریەکانی کتێبیار . »خوێندنەوەی تەواوی کتێبەکان. »گوێگرتن لە تەواوی کتێبەکان. »خوێندنەوە و گوێگرتن لە کتێبەکان بە بێ هێڵەکانی ئینتەرنێت. »تاقیکردنەوەی وەرزی کۆمەڵگەی کتێبیار کە تێیدا خەڵاتی گرانبەها بەسەر سەرکەوتووان بەشێوەی وەرزی دابەشدەکرێت. »بەشداری تەواوی چالاکی و کۆڕ و سیمینارەکانی کتێبیار بە کۆدی تایبەتی سەر کارتەکانیان . »هەفتەیەک گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ باشترین خوێنەرانی ساڵ .

ئامانجی کتێبیار چییە ؟ ئامانجی کتێبیار بە کلتورکردن و ئاسانکردنی خوێندنەوەیە بۆ ئەو مەبەستەش هەستاوە بە داهێنانی شێوازێکی گونجاو و ئاسان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای لە ڕێگرەوە کردوەتە هاوکار بۆ خوێنەران تا لە زۆری بەرهەم و کتێبەکان و کەمی کات و پارە ، یاخود نەزانینی زمانە بیانیەکان نەبێتتە ڕێگر بۆ خوێندنەوەیان و بتوانن سوودمەندبن لە زۆرترین کتێب لە کەمترین کاتدا .

بۆ چی دەبێت بەشداربیت لە کتێبیار ؟ کتێبیار لە پێویستیەکی قوڵی کۆمەڵگەی کوردیەوە بۆ کتێب و خوێندنەوە درووست بووە و هەستاوە بە شکاندنی یەکەیەکەی بەربەستەکانی بەردەم خوێندنەوە و فێربوون تا خوێنەری کوردزمان بە ئاسانی سوودمەند بێت لە باشترین و پڕفرۆشترین کتێبە جیهانیەکان ، بەشداربووانی کتێبیار لە چەندین ڕوەوە ئاسان کاری تەواویان بۆ کراوە تا بە کەمترین و کات و کەمترین بڕی تێچوو زۆرترین سوودوەربگرن و بێ بەش نەبن لە هەزاران کتێبی ناوازە کە بە زمانی کوردی بەردەست نین .

بۆ پوختەی کتێب ؟ بەهۆی جەنجاڵی و سەرقاڵی زۆرمان بە کار و باری ڕۆژانەوە هەمیشە خوێندنەوەی ڕۆژانەمان دوادەخەین بەمەش زۆرجار لە مانگێکدا تەنها کتێبێک یاخود کەمتر تەواو دەکەین ، ئەمەش دەبێتە هۆی بێبەشبوونمان لە هەزاران کتێبی ناوازە ، بە هۆی نەبوونی کات و زۆری نمارەی کتێبەکان ئەمەش پێویستی بە چارەسەرێکی بنەڕەتییە و تاکە چارەسەری گونجاویش بۆ سوودمەند بوون لە هەموو کتێبەکان لەکەمترین کاتدا خوێندنەوە و گوێگرتنە لە پوختەی کتێبەکان ، کە لەلایەن ستافی پسپۆڕ و شارەزاوە دوای چەندین جار خوێندنەوە و وردبونەوە لە کتێبەکان بیرۆکە سەرەکیەکانی دەرهێنراوە و وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی شیرینی کوردی و خراونەتە بەردەستی خوێنەری کوردزمان .

تایبەتمەندیەکانی بەشداربوان چییە ؟ بەشدرابوان دەتوانن سوودمەند بن لە هەموو خزمەتگوزاریەکانی کۆمەڵگەی کتێبیار بە بە کارهێنانی ئەو کارتەی لە کاتی هاتنە ناو کۆمەڵگەی کتێبیار وەری دەگرن و لە کاتی کۆتایی هاتنی دەتوانن ئەندام بوونیان لە کۆمەڵگەی کتێبیار نوێ بکەنەوە .

کێ دەتوانێت بەشدار بێت ؟ هەموو کەسێک و لە هەموو تەمەنێک تەنها بە داگرتنی ئاپلیکەیشنی کتێبیار و درووستکردنی هەژمارێک دەتوانێت سوودمەندبێت لە هەفتانە کتێبێکی بێبەرامبەر و بەشێک لە خزمەتگوزاریەکانی کتێبیار،پاشان بە پێی خواستی خۆی یەکێک لە پلانەکانی(١ساڵ، ٦مانگ، )هەڵدەبژێرێت

چۆن ببمە بەشداربووی کۆمەڵگەی کتێبیار ؟ بە داگرتنی ئاپلیکەیشنی کتێبیار لە ڕێگای سەردانی دەتوانن هەژماری (ktebyar.com) ماڵپەڕی کتێبیار تایبەتی کتێبیار درووست بکەن و بە داخڵکردنی کارتی کتێبیار ببنە ئەندامی کۆمەڵگای کتێبیار و سوودمەندبن لە تەواوی خزمەتگوزاریەکانی پڕۆژەکە .

بۆ کتێبیار ؟ کتێبیار لە پێویستیەکی قوڵی کۆمەڵگەی کوردیەوە بۆ کتێب و خوێندنەوە درووست بووە و هەستاوە بە شکاندنی یەکەیەکەی بەربەستەکانی بەردەم خوێندنەوە و فێربوون تا خوێنەری کوردزمان بە ئاسانی سوودمەند بێت لە باشترین و پڕفرۆشترین کتێبە جیهانیەکان ، بەشداربووانی کتێبیار لە چەندین ڕوەوە ئاسان کاری تەواویان بۆ کراوە تا بە کەمترین و کات و کەمترین بڕی تێچوو زۆرترین سوودوەربگرن و بێ بەش نەبن لە هەزاران کتێبی ناوازە کە بە زمانی کوردی بەردەست نین .

User Growth & Download Statistics

App
By:
kara bahaalddin
Rating:
4.00
(7)
4.00
Version:
1.2.2 Last updated: 2023-01-23
Version code:
854524575
Creation date:
2022-10-11
Compatible devices:
Size:
8.44MB
URLs:
Privacy policy
Full description:
See detailed description
Source:
Apple Apps Store
Data ingested on:
2026-06-30
Compare stats and ranking:

Contact the developer

Chrome-Stats does not own this Apple app. Please use these information below to contact the Apple app developer.
Developed by:
kara bahaalddin
Apple Apps Store
https://apps.apple.com/us/app/ktebyar/id1609755740

User Reviews

tkaia chon btwanm account drwst bkam nakret lai mn ?
by sh*****, 2023-11-21

Dastan xosh
by bi*****, 2022-11-21
View all user reviews ›

Best KTEBYAR Alternatives

Here are some Apple apps that are similar to KTEBYAR: