Features & Capabilities

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان سەرەتا سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەى كە فێرى كردم كە لە كاتێكدا لەدایك بووم هیچم نەدەزانى ، سوپاس بۆ ئەو پەروەردگارەى كە یارمەتیدام بگەم بەم پلە و ئاستە ، ئەو زاتەى بەردەوام نوقمى ڕەحمەت و نیعمەتە نەبڕاوەكانى خۆى كردووەم. خوێندكارى ئازیز و خۆشەویست دواى چەندین سالأ خزمەتكردن لە ڕێگەى تۆماركردنى وانەكانى پۆلى دوازدەیەم و یازدەیەم و دەیەمى ئامادەیی و فێربوونى زمانى عەرەبى و بلآو كردنەوەى سەرجەم وانەكان لە یوتیوب، هەروەها دروستكردنى مەلزەمە بە شێوەیەك كە لە سەرتاسەرى هەرێمى كوردستان بەكارهێنراوە و خوێندكارێكى زۆر لێآ سودمەندبوونە ، پێم خۆش بوو ئەمجارە لە پرۆژەیەكى ناوازە و زۆر جیاوازدا برەو بەكارەكانم بدەم و بە ڕێگەیەكى جیاوازتر خزمەت بە خوێندكاران بكەم و بتوانن لە وانە و مەلزەمەكان سودمەندبن ، بۆیە هەستام بە ئەنجامدانى ئەم پرۆژەیە، كە ئەویش ئەم ئەپلیكەیشنەیە بە ناوى ( sirwan arabic ).

لەم ئەپلیكەیشنەدا ئەم كارانەم ئەنجامداوە تا زیاتر خوێندكار سوودمەندبێت و بتوانێت بە بآ مامۆستا هەموو بابەتەكان فێرببێت و هیچ گرفتێكى تیا نەمێنێت.

خوێندكارى ئازیز ئەم ئەپلیكەیشنە لە چوار بەش سەرەكى پێكهاتووە،

بەشێكیان تایبەت كراوە بە پۆلى دوازدەیەم كە سەرجەم وانەكان بە شێوەى دەنگ و ڕەنگ و زۆر جیاواز و ناوازە تۆماركراوە كە خوێندكار بە سەیر كردنى هیچ گرفتێكى نامێنێت لەو بابەتەدا،

هەروەها وانەكان بە شێوەى ( پى دى ئیف) دانراوە كە بۆ زمانى كوردى وەرگێڕدراوە ، سەربارى ئامادەكردنى چەندین پرسیار لە هەربابەتێك لەگەلأ دانانى پرسیارە وزارییەكان لەو بەشەى كە لێآ هاتۆتەوە تاوەكو خوێندكار ئاگادار و ئاشناى پرسیارە وزارییەكان بێت ،

هەروەها هەر وانەیەك كە خوێندكار گوێآ لێدەگرێت دەتوانێت تاقیكردنەوە لەو وانەیەدا ئەنجام بدات ، هەر لەم بەشەدا بەشى تاقیكردنەوەكان دانراوە، بۆ ئەوەى خوێندكار كاتێك وەحدەیەكى دەخوێنێت بتوانێت لەو وەحدەیەدا تاقیكردنەوە ئەنجام بدات،

خوێندكارى ئازیز و خۆشەویست لەم ئەپلیكەیشنەدا بەشێكى تر تایبەت كراوە بە تاقیكردنەوە كە ڕۆژانە یان هەفتانە پرسیارى بۆ زیاد دەكرێت بە بەردەوامى تا خوێندكار زیاتر ئاشناى تاقیكردنەوە بێت و بتوانێت نمرەیەكى بەرز لە تاقیكردنەوەى وزارى بەدەست بهێنێت ،

هەروەها بەشێكى تر دانراوە كە لە ڕێگەیەوە خوێندكار دەتوانیت پرسیار ئاراستەى مامۆستا بكات و وەلآمەكەی دەست بكەوێت.

بەشێكى ترى ئەم ئەپلیكەیشنە تایبەت كراوە بە خوێندكارانى پۆلى یازدەیەم و دەیەمى ئامادەیی ، لەم بەشەشدا وانەكان بە شێوەى دەنگ و ڕەنگ باسكراوە ، لەگەلأ دانانى بابەتەكان بە شێوەى ( پى دی ئێف) كە وەرگێڕدراوە بۆ زمانى كوردى، لەگەلأ دانانى چەندین پرسیار لە بەشى تاقیكردنەوە تا خوێندكار تاقیكردنەوە ئەنجام بدات و ئاستى باشتر بێت لەو بابەتەى كە گوێآ لێدەگرێت و فێرى دەبێت.

بەشێكى ترى ئەم ئەپلیكەیشنە تایبەت كراوە بە فێربوونى زمانى عەرەبى ، لەم بەشەدا وانەكان بە شێوەى دەنگ و ڕەنگ ئامادەكراوە تا فێرخواز زیاتر سوودمەند بێت لەگەلأ دانانى بابەتەكان بە شێوەى (پى دى ئێف) ، ئەم بەشە كراوە بە چوار ئاستەوە ، كە چەندین ڕێگەو شێواز بەكار هێنراوە تا فێرخواز زیاتر سوودمەند بێت. لە كۆتاییدا هیوادارم ئەم كارەشم وەكو وەكو سەرجەم كارەكانى ڕابردووم جێگەى قبولأ بێت لە لاى خوێندكار و فێرخوازان ، بە هیواى ئەوەى كە هەمووان لێآ سوودمەند بن.

 م. سیروان عبدالرحمن

User Growth & Download Statistics

App
By:
darawan kareem
Rating:
4.70
(35)
Version:
1.0 Last updated: 2020-07-27
Version code:
836945405
Creation date:
2020-07-26
Compatible devices:
Size:
91.98MB
URLs:
Privacy policy
Full description:
See detailed description
Source:
Apple Apps Store
Data ingested on:
2026-06-10
Compare stats and ranking:

Ranking

Contact the developer

Chrome-Stats does not own this Apple app. Please use these information below to contact the Apple app developer.
Developed by:
darawan kareem
Apple Apps Store
https://apps.apple.com/us/app/sirwan-arabic/id1524451063

User Reviews

Zor nayaba bzhi
by Zh*****, 2022-01-12

كةرميان
by را*****, 2021-10-21

Interesting
by mm*****, 2021-05-09
View all user reviews ›

Best Sirwan Arabic Alternatives

Here are some Apple apps that are similar to Sirwan Arabic: