# Reberi To

> guide to choosing the best

Canonical page: [https://chrome-stats.com/d/id6502561219](https://chrome-stats.com/d/id6502561219)

## Overview

- **ID:** `id6502561219`
- **Platform:** Apple
- **Type:** Apple app
- **Status:** Available
- **Publisher:** kara bahaalddin
- **Category:** Business
- **Version:** 1.0.25
- **Last updated:** 2026-08-12
- **First published:** 2024-05-31
- **Size:** 23 MB
- **Data as of:** 2026-09-23
- **Store listing:** [Apple App Store](https://apps.apple.com/us/app/reberi-to/id6502561219)
- **Website:** [https://reberito.com/](https://reberito.com/)
- **Privacy policy:** [https://reberito.com/content?name=privacy](https://reberito.com/content?name=privacy)

## Description

ڕێبەری تۆ یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی هەڵژاردن و بەراوردکردنی بزنز و مارکێتەکانی کوردستان و عێراق

ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ -Reberi to

پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی هەڵژاردن و بەراوردکردنی بزنز و مارکێتەکانی کوردستان و عێراق ، ڕێبەری تۆ بەرهەمەکانی لە ڕێگای میدیای بینراو و بیستراو و بەشێوازی دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی پێشکەش دەکات. 

ستراتیجی کارکردن
پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و ‌بۆشاییه‌ لە بازاڕی کاری عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە كه‌  پڕبكاته‌وه‌ و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری دەربارەی بزنز و بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه‌کانی بگه‌نه‌ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی ڕێبەری كوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه‌ تا ئێستا بزنزەکان له‌ كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌ و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه‌ چه‌نده‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.

بۆ پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له‌ فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.

بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه‌ و گه‌یشتن به‌و ژماره‌ فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه‌ له‌ ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و هه‌میشه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌.

جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.

بنه‌ماكانی كاركردن
 لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته‌ مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه‌، پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ به‌ ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.

 

پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه ‌و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه ‌و پڕۆفیشناڵانه‌ ده‌ڕوانێته‌ هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت.

پلاتفۆرمی ڕێبەری تۆ هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.

## Rankings

- #1,953,899 — Overall

## Similar extensions and apps

- [Maly Mndal](https://chrome-stats.com/d/id6502560782)
- [xwardnuxoshy](https://chrome-stats.com/d/id6502561231) — 1.00 / 5
- [Teknelojya](https://chrome-stats.com/d/id6502561221)
- [Geshtyar](https://chrome-stats.com/d/id6502560843)
- [زمانزان](https://chrome-stats.com/d/id6502561154)
- [Zaniary](https://chrome-stats.com/d/id6499083595)
- [Tendrusty](https://chrome-stats.com/d/id6502561110)
- [RBClass](https://chrome-stats.com/d/id6444165449) — 3.10 / 5
- [Hivi هیڤی](https://chrome-stats.com/d/id6553990665) — 4.80 / 5
- [Doli Class](https://chrome-stats.com/d/id6762606392)
- [C4kurd](https://chrome-stats.com/d/id1558250392) — 4.20 / 5

---

Source: [Chrome-Stats](https://chrome-stats.com/d/id6502561219)
