# Tendrusty

> Tendrusty - Find doctors

Canonical page: [https://chrome-stats.com/d/id6502561110](https://chrome-stats.com/d/id6502561110)

## Overview

- **ID:** `id6502561110`
- **Platform:** Apple
- **Type:** Apple app
- **Status:** Available
- **Publisher:** kara bahaalddin
- **Category:** Health & Fitness
- **Version:** 1.1
- **Last updated:** 2026-02-27
- **First published:** 2024-05-16
- **Size:** 25 MB
- **Data as of:** 2026-09-23
- **Store listing:** [Apple App Store](https://apps.apple.com/us/app/tendrusty/id6502561110)
- **Website:** [https://www.tendrusty.com/](https://www.tendrusty.com/)
- **Privacy policy:** [https://www.tendrusty.com/content?name=privacy](https://www.tendrusty.com/content?name=privacy)

## Description

تەندروستی - یەکەمین و گەورەترین ئاپی دۆزینەوەی دکتۆر و دەرمان و نەخۆشیەکان و چارەسەریان..

ده‌رباره‌ی تەندروستی

پێناسه‌ 
پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، گرنگی دەدات بە هەموو بابەتە جیاوازەکانی تایبەت بە تەندروستی لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، و بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات.

ستراتیجی کارکردن
پلاتفۆرمی تەندروستی ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و ‌بۆشاییه‌ ڕووناکبیرییەی كه‌ له‌ بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه‌ و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانست و زانیاری تەندروستی  ڕۆشنبیریی گشتی به‌ زمانی كوردی له‌ تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی تەندروستی ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه‌ ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه‌ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی تەندروستی كوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ تەندروستیەکان له‌ كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌ و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ.

چه‌نده‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی تەندروستی زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.

بۆ پلاتفۆرمی تەندروستیش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له‌ فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.

بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه‌ و گه‌یشتن به‌و ژماره‌ فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی تەندروستی ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه‌ له‌ ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ تەندروستیە جیاوازه‌كان هه‌میشه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌.

جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی تەندروستی دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.

بنه‌ماكانی كاركردن
پلاتفۆرمی تەندروستی لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری تەندروستی و ڕووناکبیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه‌ مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پلاتفۆرمی تەندروستیەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی.

هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته‌ مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه‌، پلاتفۆرمی تەندروستی به‌ ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.

پلاتفۆرمی تەندروستی لەڕووی سیاسییەوە سه‌ربه‌خۆيه ‌و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه ‌و پڕۆفیشناڵانه‌ ده‌ڕوانێته‌ هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت.

تەندروستی دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین.

پلاتفۆرمی تەندروستی هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.

## Rankings

- #1,151,366 — Overall

## Similar extensions and apps

- [Maly Mndal](https://chrome-stats.com/d/id6502560782)
- [xwardnuxoshy](https://chrome-stats.com/d/id6502561231) — 1.00 / 5
- [Xanmman](https://chrome-stats.com/d/id6502561085)
- [Geshtyar](https://chrome-stats.com/d/id6502560843)
- [Teknelojya](https://chrome-stats.com/d/id6502561221)
- [زمانزان](https://chrome-stats.com/d/id6502561154)
- [Reberi To](https://chrome-stats.com/d/id6502561219)
- [Zaniary](https://chrome-stats.com/d/id6499083595)
- [HS For You](https://chrome-stats.com/d/id6744899401) — 4.40 / 5
- [Vary Pharmacy](https://chrome-stats.com/d/id6448043911) — 4.30 / 5
- [Pyawan](https://chrome-stats.com/d/id6502561131)

---

Source: [Chrome-Stats](https://chrome-stats.com/d/id6502561110)
